فه‌ره‌نسا

فەڕەنسا ئەندامی گرووپی ٨ (G8) ، فەڕەنسا لەوەتەی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ ەوە لەگەڵ یازدە وڵاتی دیکە چوونە پاڵ یەکێتیی ئەوروووپاوە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە دەستی بە بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ کرد ، ساڵانەش بەهۆی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی وەک دانەوڵە و بەرهەمی گۆشت و خواردەمەنی بەیانییان فەڕەنسا دارییەکەیی دەگەشێتەوە ئەوەش یەکیک لەهۆکارەکان بوو کە فەڕەنسا بەهۆی هەناردەکردنەوە لەساڵی ٢٠٠٦ بڕی ١٠ ملیار یۆڕۆی دەستکەوت ، لەڕووی ماوەی کارکردنی کرێکارانێش لەساڵی ١٨٣٣ ماوەی کارکردنی ژنان و منداڵان بۆ ١١ کاتژمێر بۆ ڕۆژێک دیاریکرا
                                                                                                                                                                                                                 داهاتی وڵات

داھاتی‌ فەرەنسا دابەش دەکرێت بۆ: ١) بەرووبومی‌ سروشتی‌: کشتوکاڵ‌و چەندین کانزای‌ ھەیە، وەک ئاسنی‌ خاو و بۆکسایت‌و خەڵوزی‌ بەردین‌و نەوت و غازی‌ سروشت
.٢) پیشەسازییە خزمەتگوزاریەکان: ئەوانیش ئۆتۆمبیل‌و پیشەسازیە
کیمیایەکان‌و خزمەتگوزاری‌ ئوتێل کە ساڵانە چەندین گەشتیار سەردانی‌ ئەم وڵاتە دەکەن، ھەروەھا فێرکردن‌و چاودێری‌ تەندروستی‌‌و کاری‌ تر دەگرێتەوە
٣) دارستانەکان: سەرچاوەی‌ گرنگی‌ داھاتی‌ وڵاتن‌و ئەمانەش بریتین لەداری‌ بەڕوو، زەیتون، سنەوبەر‌و چەندین داری‌ تر کە ھەم بۆ پیشەسازی‌ ناوخۆ ھەم بۆ بازرگانی‌ دەرەکی‌ بەکاردێن‌و چارەکی‌ زەوی‌ فەرەنساش پێکدەھێنن
٤) کانزاکاری‌: زیاتر لەناوچەی‌ (لۆرین)ە، ئەوانیش بریتین لەخاوی‌ ئاسن و پۆڵا و خاوی‌ بۆکسایت، ھەروەھا لەباشووری‌ وڵات دەریاندەھێنن، لەناوچەی‌ (ئەلزاس) پۆتاس دەردەھێنرێت کە لەدروستکردنی‌ پەینی‌ کیمیاویدا بەکاردەھێنرێت، ناوچەی‌ (لاک) لەباشووری‌ فەرەنسا سەرچاوەی‌ غازی‌ سروشتی‌ دۆزرایەوەو ھەروەھا فەرەنسا چەندین کانی‌ خوێ‌، گۆگرد، تەنگستن‌و یۆرانیۆم ھەیە
٥) ڕاوە ماسی‌: لەفەرەنسا نزیکەی‌ (٨٦٠) ھەزار تەن ساڵانە ماسی‌ بەرھەم دێت، کە ماسی‌ تونە‌و سەردین‌و چەندین جۆری‌ تری‌ ماسی‌ ڕاودەکرێ
٦) بازرگانی‌ دەرەوە: فەرەنسا بەپێنجەم ولات دەژمێررێت لەبازرگانی‌ دەرەوە لەھەموو جیھاندا، بەربوومە نەوتیەکان لەگرنگترین جۆری‌ ئەو بازرگانیەیە، کە ئۆتۆمبیل‌و کەرەسەی‌ کارەبا‌و پیشەسازییە کیمیایەکان و ھتد... دەگرێتەوە، گرنگترین ئەو وڵاتانەی‌ کە فەرەنسا بازرگانیان لەگەڵدا دەکات بریتین لە (یابان، سعودیە، سویسرا، ئەمریکا‌و وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا) . 8)گەشت و گوزار:ئەم ووڵاتە بە یەکێک لە ووڵاتە گەشت و گوزاریە جیهانیەکان دادەنرێت بە هۆی ئەو هەڵکەوتەی ئاو و هەوایەی کە هەیەتی و هەروەها بوونی ئەو هەموو روداوە مێژوویە گرنگانەی کە کاریگەریان لەسەر گۆرینی وەرچەرخانی مرۆڤایەتی هەبووە لە سەردەم قۆناغەکانی مێژوو و کە بەشی زۆری شوێنەوارەکان پارێزراون جگە لەوەی لە سەردەمانێک فەرەنسا خاوەنی ئیمپراتۆریەتیکی مەزن بوە کە کەرەستە و بەروبوم و ئاسەواری ئەو ووڵاتانەشی هێناوە کە داگیری کردوون
 
 
Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode