ئابووری ئه‌مریكا

ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمێکی ئابووریی سەرمایەداریی تێکەڵی ھەیە کە بە سەرچاوەی سرووشتیی فراوان و ژێرخانی بەھێز و کلتووری بەرھەمھێنەری دەوڵەمەندکراوە. بە پێی لێژنەی نێودەوڵەتی پارە، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە داھاتیناپوختی ١٥.١ تریلیون، لە سەدا ٢٢ی ھەموو داھاتی ناپوختی دونیای بەخۆی تەرخانکردووە. ئەم ژمارە بە پێی حەشیمەتی وڵاتەکە، پلەی ٩ی لە دونیادا ڕادەست کردووە بۆی لە داھاتی ناپوختی ناوەکی. دۆلار، دراوی ئەمریکا، سەرەکیترین دراوی سرانسەر دونیایە.
ئەمریکا گەورەترین ھێنەری کەلوپەل بۆ ناو وڵاتە و لە ھەناردندا پلەی دووەمی ھەیە. کەنەدا، چین، مەکسیک، ژاپۆن و ئەڵمانیا گەورەترین ھاوکارانی بازرگانی و ئابووریی ئەمریکان. لە ساڵی ٢٠١٠دا نەوت زیاترین ھێنانەناوەی بوو و کەلوپەلی ماشین زیاترین ڕاژەی ھەناردنی ھەبوو. چین گەورەترین قەرزڕاگری ئەمریکایە.
بەرھەمە کیماییەکان یەکێ لە گەورەترین کاروبارەکانی درووستکردنە لە ئەمریکا. ئەم وڵاتە سێھەمین بەرھەمھێنەری نەوتە لە دونیادا و ھاوکات گەورەترین ھێنەری نەوتیشە. پلەی یەکەمی ھەیە لە بەرھەمھێنانی کارەبا و وزەی ناوەکی و ھەروەھا گازی سروشتیی شلە، سولفور، فۆسفات و خوێ. لە ڕێژەی داھاتیت ناپوختەی ناوەکی، کشتوکاڵ کەمتر لە یەک لە سەدا بەشیەتی و لە ھەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری گەرمەشانی و سۆیایە. کۆکاکۆلا و مەک دۆناڵد دوو ناسراوترین نیشانەکانی دونیان.
ژمارەی کرێکارانی ئەم وڵاتە لە ٢٠١٠دا ١٥٤ میلیون کەس بوو. حکومەت بە ٢١ ملیون کەس زیاترین ژمارەی کارلەدەستانی ھەیە. خزمەتگوزارییەکانی سڵامەتی و کۆمەڵگایی بە ١٦.٤ ملیون کەس گەورەترین کاروباری تایبەتی(غەیری حکومەتی) ھەیە.

 

Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode