جیاوازی ئاستی خۆشگوزەرانی وبژێوی ئەوانەی سەوداسەری میوزیکن بە بەراورد بەوانەی ئاشقی چەکن

 
 
 
 
ئابوریناس محمد ابوبکرعمرفەتاح
وڵاتی (نەمسا) کە بەبوکی جوانی ئەوروپا ناسراوە و مەنبەع وماڵە باوانی میوزیک و ئاواز و ئەوینە ، بەش و بەرکەوتەی تاکەکەس لە داهاتی نەتەوەیی (نصیب الفرد من دخل القومی )تێیدا دەگاتە ( ٤٩٦٠٠) دۆلار ! لەکاتێک دا لە ولاتی گۆنگۆی دیموکرات تەنها دەگاتە(٣٩٤ )دۆلار ! واتە لەوڵاتی نەمسا هێندە زیاترە لە وڵاتی گۆنگۆی دیموکرات . نەمسا سیستمی ئابوری یەکەی (ئابوری بازاڕی کۆمەڵایەتی --اقتصاد السوق الاجتماعی)یە کە سیستمێکە قبوڵی خاوەندارێتی تایبەت (ملکیە خاصە)دەکات بۆ هۆیەکانی بەرهەم هێنان(وسائل الانتاج) بەڵام بەمەرجی چاودێری و ئاگایی حوکمەت نەک وازلهێنانی تەواو لەبازاڕ کە ئەمە خاڵی جیاوازی یەتی لەگەڵ ئابوری بازاڕ ، ئەم سیستمە لە وڵاتانی نەمسا وکەنەدا وئەڵمانیا پەیرەو دەکرێ . وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات قەبارەی تەخمینی سامانە سروشتی یەکان(معادن الطبیعیە)یەکانی دەگاتە (٢٤ )ترلیۆن دۆلار کە هاوتای بەرهەمی پوختەنەکراوی ئەمریکاو ئەوروپایە ،لەهەمانکات دا گەورەترین بەرهەم هێنی مسە لە قاڕەی ئەفریقادا و یەکێکە لە گەورە بەرهەم هێنەرەکانی ئەڵماس یش لەدنیادا بەڵام بەش وبەرکەوتەی تاکەکەس و هاونیشتیمان یان لە داهاتی نەتەوەیی بە ورێژە کەمەیە کە داتاکان نەک مایەی شەرمەزاری سیستمی سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتەیە بگرە مایەی شەرمەزاری یە بۆ مرۆڤایەتیش کە لەو خاکەدا مرۆڤ رەنجێکی فەرهادی دەدات کەچی داهات و خێروبێری بەو ئاستە کەمە دەدرێتێ
 
 
Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode