دراوه‌كانى سه‌رده‌مى پاشاى فيصلى يه‌كه‌م 1921-1932
كه‌له سالى 1917 به‌ريتانيا عيراقى داگير كرد له ژێر كۆنترِۆڵى وولاًَتى عوسمانى ,كه‌پاش چوار سه‌د سال له‌ژێر ده‌ستى دا بوو, هيَزى به‌ريتانيه‌كان پاش داگير كردنيان دراوى هيندى كة پيَك هاتبوو لة روپييه‌ى ئاسنى و وه‌ره‌قى و وه به‌شه‌كانى بالئانةوة جؤرةكانى سه‌پاند. تاكو 15مايس 1920 دراوى هيندى و عوسمانى به‌كار ده‌هيَندرا تا كاتيَك حاكمى عه‌سكه‌رى ئه‌و كات برياريَكى ده‌ركرد به‌رِاگرتنى هه‌مووجؤره دراويَك و وه ته‌نها ريَگاى دا به ئالَوگؤرى دراوى هيندى .
له سالى 1921 دواى ئه‌وه‌ى حوكمه‌تى عيراق ته‌شكيل بوو به سه‌رۆكايه‌تى( مليك فيصل الاول) وه له‌سه‌رده‌مى ئه‌م ده‌ولَه‌ته نويَييه‌دا دراوى هيندى مايه‌وه كه لةژيَر ده‌سه‌لاَتى مليك كه‌ئه‌ميش هيچ ده‌سه‌لَاتى ته‌واوى له‌ژيَر ده‌ستدا نه‌بوو.پاش ئه‌وه به 10 سالَ هه‌لَسا به ده‌ركردنى قانونيَك به‌ژماره44سالَى 1931 كه‌ليذنه‌يه‌ك دروست بكريَت بوَدراوى عيراقى كه‌دروستكردنى دراوى عيراقى بگريته‌ئه‌ستوَى خوَى .به‌م پيَيه دروست كردنى هه‌نديَك كاتى ويست له 16/3/1932 يه‌كه‌م دراوى عيراقى ده‌رچوو كه وه‌ره‌قه بوو كه پيَى ده‌وترا دينارى عيراقى كه‌پيَك هاتبوو له 1000 فلس كه ئه‌ميش له‌سه‌ره‌وه ناوى حوكمه‌تى عيراقى له‌سه‌ر نووسرابوو , ويَنه‌ى مليك فيصل له لاى راست و وه به‌هاى دراويش له ناوه‌راست ولايةكيان به زمانى عربى نووسرابوو وه رووه‌كه‌ى تريش به زمانى ئينگليزى نووسرابوو بؤ ئه‌وه‌ى سه‌رف بيَت له هه‌ر شويَنيَكى جيهان , وه‌به‌نسبه‌ت مسكوكات (دينارى ئاسن ) ويَنه‌ى مليك فيصل كه له‌رووى پيَشةوه‌يه‌و وه له‌لاى راست نووسراوه (مليك فيصل) له‌لاى چه‌پ نووسراوه مليك عيراق (وه ويَنه‌ى مسكوكات له‌سه‌ر دراوه كاغه‌زه‌كان كه هه‌يه).
وه ده‌ركه‌وتنى شيًَوه‌ى ديناره‌كان بازنه‌يه‌كى بچووكى تيَدايه كه له‌ناو بازنه‌كه به‌هاى دراوه‌كه‌ى تيَدايه له‌ژيَرى نووسراوه فلس وه‌له‌ده‌وروو به‌رى ئه‌م بازنه‌يه‌ش نووسراوه مه‌مله‌كه‌ت عراقية به‌شيَوه‌يه‌ك ووشه‌ى مه‌مله‌كه له‌سه‌ره‌ى بازنه‌كه‌وه‌يه و وه عراقیه له خواره‌وه‌ى بازنه‌و وه لاى راستيش ميَژووى كؤچى نووسراوه و وه لاى چه‌پيش زاينيى نووسراوه . وه ليَواره‌كه‌ى به‌شيَوه‌ى ددان بؤ دراوه زيويه‌كان,وه كه‌وانه‌يى بوَ دراوى نيكل و برِوَنزييه‌كان .پاره‌كان چاپكراو وه دينارى ئاسنيش دروست كرا له له‌نده‌ن له بريتانيا . به‌رده‌وام دراوه هينديه‌كان روپيه‌و أنه له‌گه‌ل دراوى عيراقى به‌كار ده‌هيَندرا تا 1/10/1932 دواى ئه‌م ميَژوه‌وه بريار درا دراوى هيندى راوه‌ستيَت ته‌نها دراوى عيراقى به‌كار بهيَنريَت . ئةم دراوانه زؤر كه‌مه له‌م رؤژه‌دا به‌تايبه‌تى به‌ها گه‌وره‌كانى به‌شيَوه‌يه‌ك وه‌ره‌قه‌ى 10دينارى ئه‌وكات چه‌ند هه‌زار دؤلارى ئيَستا ده‌كات هه‌روه‌ها وه‌ره‌قه‌ى 100 دينارى ئه‌و كات نرخه‌كه‌ى خه‌ياليه .
ئێمه خۆشعاڵده‌بین به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان به‌س تكایه ئاماژه به ماڵپه‌ره‌كه‌مان و په‌یجه‌كه‌مان بكه‌ن وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی ئابووری به زمانی شیرینی كوردی