زیانی گەورەی ئابوری دەرچونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا

 
 
 
 
 
 
 
 
 
ئابوریناس محمدابوبکرعمرفەتاح
 
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی نیگەرانی پەیام وئاماژە نەرێنی یەکانی گریمانەی دەرچونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپایە لەسەرئابوری جیهان ئەنجامی گشتپرسی لەشانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا)کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر گەشەی ئابوری ئەڵمانیا ودەوڵەتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆجاری دووهەم لەماوەی چەند مانگی رابردوو داپێشبینی یەکانی دەربارەی گەشەی ئابوری جیهان بڵاوکردەوە ئەمەش بەهۆی باری پڕمەترسی ونادڵنیایی لە ئەگەری کشانەوە ودەرچونی بەریتانیا لەیه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاروایە هاونیشتیمان یانی  بەریتانیا لە رۆژی بیست وسێ ی مانگی ژون (شەش)ی داهاتوو لەسەر مانەوە یان دەرچونی بەریتانیا لە یه‌كێتی ئه‌وروپا دەنگ بدەن 
بەریتانیا لە ساڵانی دەیەی حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە بەشێوەیەکی پلەبەندی تەدریج رێگای هەماهەنگی وهاوکاری لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپی داکردبوەوە ئەم هەنگاوەی دەبێتە ئاستەنگ ێکی ئابوری بۆسەرجەم وڵاتانی ئەوروپی 
هاوكات مۆریس ئیبستیفیڵد به‌رپرسی به‌شی ئابووری سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی هاوپەیوەند بەم مژارەوە رایگەیاند کاتی چاوەروانکراو بۆراپرسی دەرچونی بەریتانیا لەیه‌كێتی ئه‌وروپا گەورە وەبەرهێنەکانی توشی گومان کردوە و ئەم هۆکارەش وادەکات رەو گەشەی ئابوری ئەوروپاو ناوچەكه‌ توشی شێواوی و شڵۆقی بکات
 

 

Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode