ئابووری اسپانیا
لهلایهن ماڵپهری ئابووریهوه
ئابووری ئیسپانیا کە پێشتر بەپلەی یەکەم پشتی بەستبوو بە کشتوکاڵ، لەم چەند دەیەی کۆتایی گۆڕا بە ئابووریەکی جۆراجۆر و خاوەن گرنگیەکی تایبەت لە ئەوروپا، دەسھاتی
تاکەکەس لە ئیسپانیا بە پلەی چوارەم وڵات دێت لەڕووی بەرزی ئاستی دەسکەوتی تاکەکەس لە ئەوروپا بەراورد بەدەسکەوتی گشتی دەوڵەت، بەشدارە لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٨٦ەوە، دوای ئەوەی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو ئابوریەکەی گەشەی کرد، گرنگترین پیشەسازیەکانی بریتین لەچنینو کەرەسەو مادەی خۆراکی و کانزایی و کیمیایی و ئۆتۆمبیل و گشتوگوزار، (فەرەنسا) و(ئەڵمانیا) گەورەترین ھاوبەش و شەریکی بازرگانی ئیسپانیان، گرنگترین بەروبوومە کشتوکاڵیەکانیشی بریتین لە (جۆ، سەوزە، میوە، زەیتون، ترێ، چەوەندەری شەکرو مزرەمەنی)یەکان، ھەروەھا لەڕووی سامانی ماسیو ئاژەڵەوە زۆر دەوڵەمەندە
لایەنی گواستنەوەو گەیاندن بەشێوەیەکی گشتی باشە، ھێڵی شەمەندەفەری سەرەکی لەلایەن کۆمپانیای شەمەندەفەرە حکومیەکانەوە بەڕێوەدەچێت ، واتە (RENFE) ، شارەکانی (مەدرید، بەرشەلۆنە، بیلباوو فەلنسیە)، (ئیشبیلیەو بالما دی مایۆرکا) ھێڵی ئاسنینی ژێر زەوی (میترۆ) یان ھەیە، ھەروەھا (٤٠) شاری ئیسپانیا فڕۆکەخانەی تایبەتی خۆی ھەیە، گرنگترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەھەردوو شاری مەدرید و بەرشەلۆنە دا ھەن، کە بە ١٠ فڕۆکەخانە ھەرە قەرەباڵغەکانی ئەوروپا دەژمێرێن، کۆمپانیای (Iberia) لەئیسپانیا

لێپرسراوە لەڕێگە ئاسمانیە نیشتیمانیەکان
ئیسپانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەوروپا كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانە ئابوورییەكەی 2009وە بڕستی لێبڕاو كەوتە ژێر قەرزێكی زۆری یەكێتیی ئەوروپاو سندوقی نێودەوڵەتییەوە، شانبەشانی ئیسپانیا یۆنانیش رووبەڕووی هەمان قەیران بۆوەو هەردووكیان بەناچاری قەرزێكی زۆری فریاگوزارییان وەرگرت، بەڵام بەپێی تازەترین راپۆرتی ئابووری كە لەسایتی (بی بی سی)یەوە بڵاو بۆتەوە، ئابووری ئیسپانیا لەماوەی نیوهی ساڵی 2014 بەخێراییەكی ئەوتۆ گەشەی كردووە كە حەوت ساڵ دەبێ گەشەی خێرای لەو جۆرەی بەخۆیەوە نەدیوە.
نووسینگەی ئاماری نیشتمانی ئیسپانیا لەبارەی ئاستی گەشەی ئابووری ساڵی 2014 وڵاتەكەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە تیایدا هاتووە، ئابووری ئیسپانیا لەساڵی 2014 بەڕێژەی 0,6% گەشەی كردووە، ئەو رێژەیەش لەوە زیاتر بوو كە بانكی ناوەندی ئەو وڵاتەی پێشبینی كردبوو، چونكە بەپێی پێشبینییەكانی رابردوو دەبوایە ئابووری ئیسپانیا لەو ماوەیەدا بەڕێژەی 0,5% گەشە بكات. بەم رێژەیەش كە ئێستا بەدەستی هێناوە گەشەی ساڵانەی ئابووری ئیسپانیا دەگاتە 1,2% هەر بۆیە چاودێرانی ئابووری بەگەشەیەكی خێرا ناوی دەبەن.
دانیال ئەنتۆنۆچی چاودێری ئابووری لەدامەزراوەی مۆرگان ستانلی لەبارەی توانای ئابووری ئیسپانیاوە دەڵێ: ئابووری ئسپانیا بەجۆرێك سەرپێ كەوتۆتەوە كە هەنگاوێك پێش كەوتووە، ئەگەرێكی زۆریش هەیە ئەو گەشەی ئابوورییەی بەدەستی هێناوە گەشەی ئابووری وڵاتانی وەك ئەڵمانیاو فەرەنساو ئیتالیا تێپەڕێنێت.
بەڵام كێشەیەك لەئابووری ئیسپانیادا بەدی دەكرێت، ئەویش پاشەكشەی خواستە لەسەر كاڵاو شمەكی بەكارهێنانە كە لەكۆتایی ساڵی 2013 دەستی پێكردووە، پاشەكشەی لەو جۆرەش مەترسی پاشەكشەی ئابووری لێ دەكەوێتەوە، چونكە كۆمپانیاكان كڕینی پێداویستییەكانیان دوادەخەن، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خواستو سەرەنجام كۆمپانیاكان كۆمەڵێك

لەكارمەندەكانیان لەسەر كار دەردەكەن.
:گهشت و گوزار له ئیسپانیا
ئیسپانیا یهكێكه لهو وڵاتانهی كهوا ساڵانه گهشتیارێكی زۆر روو لهم وڵاته دهكهن ههم ئیسپانیا وڵاتێكه كهوا شوێنهواره مێژویهكانی زۆری تیاییه ههم ئهم وڵاته له رووی وهرزشهوه پێشكهوتووه خاوهنی زۆر یانهی بهتوانای ئهوروپاییه وهكو یانهكانی ریال مهدرید و بهرشلۆنه كهوا كۆمهڵێك یاریزانی بهتوانای جیهانیان له خۆیان كۆكردۆتهوه وای كردووه گهشتیارێكی زۆر روو لهم وڵاته بكهن وه وڵاتێكه خاوهنی سروشتێكی جوان و له زۆر بهی لایهكانیهوه به ئاو دهوره دراوه وایكردووه بێته داهاتێكی باش بۆ ئهم وڵاته
وێنهیهكی یاری نێوان ریال و بهرشلۆنه كه جهند ههزار هاندهری له خۆی كۆكردۆتهوه