دراوه‌كان له‌سه‌رده‌مي مه‌ليك غازى1933-1939
مليك فيصل يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ بيَرن كرد له 1/9/1933 كه‌بوَ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر گه‌شتى كرد وه چه‌ند پشكنينيَكى كرد وه دواى حه‌وت رۆژ كه ده‌كاته 8/9/1933بلاَو كراوه كه مردووه به‌هۆى جه‌لَته‌ى دلَه‌وه, مردنى مليك فيصل بۆ خه‌لكى عيراق شتيَكى چاوه‌رِوان نه‌كراو بوو وه رۆژنامه ئۆپۆزسيۆنه‌كانى عيراقى بلاَويان كرده‌وه كه مردنه‌كه‌ى شيَوه‌كه‌ى سروشتى نه‌بووه و وه گومانيان هه‌بوو له‌وه‌ى به‌ريتانيا ده‌ستى هه‌بووبىَ له كوشتنى , وه ئه‌و سه‌رده‌م ووترا بريتانيه‌كان خۆيان پلانيان دانا بوو بوَ مليك به‌شيَوه‌يه‌ك ئه‌م په‌رستاره‌ى كه چاره سه‌رى بۆ ده‌كرد ژه‌هرى كردبوه ناو ده‌رزيه‌كه‌ى كه ليَى درابوو . وه له 1924 بلاَو كرايه‌وه كه امير غازى بۆ جيَنشينى عيراق هه‌لَبژيَردرا كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نى چوارده سالَ بوو
ئه‌و كاته‌ى كه مه‌ليك غازى گويَى لى مردنى باوكى بوو په‌يوه‌ندى كرد به بالَويَزى بريتانيا داواى ليَكرد يارمه‌تى بدات بۆ ريَكخستنى گواستنه‌وه‌ى ده‌ستوورى ولاَت و ده‌سه‌لاَت له مه‌ليك فيصل بۆ مليك غازى ,به ته‌واوى بوو به مه‌ليكى عيراق .وه له ئاهه‌نگيَكى ئاساييه‌وه وه‌زيره‌كان هاتن و وه هه‌ردوو سه‌رۆكايه‌تى نويَنه‌ره‌كان و چاوديَران له‌به‌رچاوى ئه‌وان سويَندى خوارد به‌ده‌ستوور. وه ئه‌وكات ته‌مه‌ن 23 سالَ بوو وه له‌م كاته‌وه بلاَو كرايه‌وه و ناسرا به پاشاى عيراق وه ناوى نرا غازى يه‌كه‌م (پاشاى عراق) .له 29 تشرينى دووه‌مى 1934 به‌پيَى ياساى ژماره 44بۆ 1931 دراويَكى عيراقى نوىَ ده‌رچوو ويَنه‌ى مليك غازى له‌سه‌ر بوو تايبه‌تمه‌نديه‌كانى له‌سه‌ربوو به‌هه‌مان شيَوه‌ى پاره‌كه‌ى باوكى بوو ته‌نها شيَوه‌ى خۆى خستبووه جيَگاى باوكى وه له‌هه‌موو شيَوه‌كانى دراوى خۆى وه‌كو باوكى بوو ته‌نها ويَنه‌ى خۆى نه‌بيَت خستبوويه جيَگاى باوكى
وه‌له‌سه‌ر ده‌مى مه‌ليك غازيش وه‌زعى عيراق جيَگير نه‌بوو له‌ژيَر راكيَشانيَكى سياسى بوو. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م پاشا گه‌نجه زياتر حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانى خۆى جىَ به‌جىَ ده‌كرد وه‌ك له‌وه‌ى كار‌و بارى خه‌لك جىَ به‌جىَ بكات وه له 3/4/1939 رووداويَك روويدا كه چاوروان نه‌كراو بوو ئه‌ميش سياره‌كه‌ى مليك غازى خۆى له عاموديَكى كاره‌بايى نزيك كۆشكى زوهر له ناوچه‌ى حاريسه عاموده‌كه كه‌وت به‌سه‌رى مه‌ليك غازى پاش رووداوه‌كه به سه‌عاتيَك مرد وه ته‌مه‌نى نه‌گه‌يشتبوو به 30 سالَ . وه دراوه‌كانى سه‌رده‌مى مه‌ليك غازى زۆر ده‌گمه‌نه‌و ئيَستاش ده‌فرۆشريَت له مه‌زاده‌كانى جيهان به نرخيَكى زۆر زۆر گران به‌تايبه‌ت دراوه‌گه‌وره‌كان.
ئێمه خۆشعاڵده‌بین به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانمان به‌س تكایه ئاماژه به ماڵپه‌ره‌كه‌مان و په‌یجه‌كه‌مان بكه‌ن وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی ئابووری به زمانی شیرینی كوردی