نان و ئازادی

د.محمد ئه‌مین گه‌ناوی
 

"لەڕووی فسێؤلؤجيه وه ،  مانەوە لە ژیان ئامانجی سەرەكی هەموو زیندەوەرانە لەوانە مرۆڤیش، واتە بوون و پەیداکردنی خۆراکی پێویست بۆ بەردەوامبوون لە ژیان"

بوونی نان کە بەگشتی مەبەست لێی (بژێویی)مرۆڤەکانە  وه هه ميشه  پێوەربووەو پێوەرە بۆ دیاریکردنی چینەکانی هەر کۆمەڵێک و ئاستی توانای دەسەڵاتدارەکان،چ لەسەر ئاستی میللی و پەیوەندییە جیهانیەکان هەتا دیبلۆماسیش. توانای پەیداکردنی خۆراک و جۆری خۆراک و ئاستی خۆراک هەمیشەو ئێستاش پێوەربوون و پێوەرن بۆ توانا ،جۆری ژیان وه ئاستی ژیانی هەر تاک و ۆمەڵێک.  نان هه ميشه  ئامانج بووەو ئامانجە بۆ هەوڵەکانی مرۆڤ لە هەموو کات و شوێنێک،نەک تەنیا بۆ په يدا كردن و  زیاترکردن و باشترکردنی له لا يه ن  كه سه  ئا سا ييه كانه وه   ،بەڵکو بۆ دەستبەسەراگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنییىشى  لە لایەن دەسەڵاتدارو دەسەڵاتخوازانەوە.  

بە درێژای مێژووی کۆن و نوێ،دەستبەسەراگرتنی نان لەلایەن دەسەڵاتدار و دەسەڵاتخوازانەوە وەکو چەکێک بەکارهاتووە بۆ چەسپاندن و سەقامگیرکردنی دەسەڵات بۆ نموونە،ئەگەر فیرعەونەکانی میسر نانی سەدان هەزار کرێکارو خەڵکیان لەبەردەستا نەبوایە،ئەوان نەیاندەتوانی ئەم سەدان هەزار کرێکارە ناچاربکەن کەبۆ نان و لەبەرمانەوە لەژیان هەتا ئەگەر ژیانی بەردەییش بێت گەورەترین بەرهەمی سەرسوڕهێنەری جیهانیی کەدرووستکردنی ئەهڕامەکانە، درووستبکەن. بەهەمانجۆر لەهەموو شارستانیەکانی تری جیهان هەم لە رۆم و فارس و چین و هیندو ئیسلامەوە تاڕۆژی ئەمڕۆش نان کلیلی دەسەڵات و هێزى دەسەڵات داران  بووە  . هەر لەبەر ئەوە لە زۆر شوێن و کاتدا نان بووەتە وەسیلە بۆ کوشتنی ئازادیی  وه  وه ستا ن دژى ئا زا دى  ،  واتە مرۆڤەکان ئامادەبوون،یان ناچاربوون بۆ دابینکردنی نان و مانەوە لەژیان واز لە ئازادیی بهێنن،بەتایبەتی لەو شوێنانە کە هەستی مرۆڤدۆستی و بیری بەرزنرخاندنی مرۆڤ لاوازه  وه فەرهەنگی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی نزمە. نان جگە لەوەی کە پێویستیەکی فسێؤلؤجيه  بۆ مانەوە لە ژیان، لەهەمان کاتیشدا بڕیاردەری جۆر و فۆڕم و دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگیه  لە ناو هەر کۆمەڵگایەکدا.  هەرکاتێک نان و ئازادیی بەیەکەوە هاوڕێک نەبوون/بونيان نه بوو ئەوا یەکێکیان دژی ئەوەی تریان دەبێت  يا ن  به كار دێت ،واتە یان ئازادیی بێ نان یان نان بێ ئازادیی،نموونەی ئەم حاڵە لە زۆر شوێن و کاتدا هەبووەو هەیە. لەهەر حاڵێکدا یان لەهەر کۆمەڵگایەکدا نان هەبوو بەڵام ئازادیی نەبوو،ئەوا لەم حاڵەتەدا یان لەو کۆمەڵگەیەدا ئیرارادەو ویستی ئینسانی لاواز ئه بئ و  لەدەست ئه درئ.ئەگەر ئازادی هەبوو لەوانە: ئازادییە فەردییەکان ،سیاسیەکان ،ئيتنيكىه كان  ،و نه  ته وه ييه و  مه زهه بيه كان   ، بەڵام نان نەبوو ئەوا تاکەکان بەهای مرۆیی و ئازادیی لەدەست دەدەن. لەبەر ئەوە نان بێ ئازادی ناتوانێت بەهای ئینسانی رابگرێت،ئازادییش بێ نان ناتوانێ پارێزگاری لە  بەها ى انسان بوون /ئا ده مى بوون   بكا ت ،  وه انسان به ره و  قؤ نا غى  سه ره تا يي  بوون /فطر ى  ئه گێرێته وه  .  ئه گه ر  له  هه ر  شوێنێ هه م  نان  هه م  .ئا زادی نه بوو ئه وا   هه م به ها  انسا نیه کان (  معنه ویه کان)  وه هه م  به ها ئا د ه میه کان / ژیا ن و  بوون  وه ک   ا نسان  به ره و  قا تی  بوو ن و   له  ناو چوون   ئه چن  .  کەواتە ئازادیی و نان تەواوکەری ژیانێکی تەندرووست و بەهادارن بۆ تاک و کۆمەڵ وه میللەتان، لەهەر کۆمەڵگایەکدا مرۆڤەکان یان تاکەکان لە نان و ئازادیی بێبەشکران ئەوا دەرگای هەموو تاوانەکان ئەکرێتەوە دژی تاک و کۆمەڵ.    بەدرێژایی مێژوو ،خەبات و ڕاپەرینی مرۆڤ دژی ستەم نا دادى  هەمیشە بەو ئامانجە بووە کە نانێکی حەق و شەرەفمەندانە بەدەست بهێنێ هەتا ئەگەر ئازادیی ئامانجی سەرەکیش نەبووبێت،بەڵام پەیامی ئازادیی هەڵگرتووە، بۆ نموونە کە دەڵێین لە فلان شوێن   نا ره زايي   وه  شؤرشى برسيه كان  هه يه  بۆ نان لەڕێی داواى كارو  هەلی کاری یەکسان بۆ هەمووان ئەوا بۆخۆی پەیامێکی ئازادییش لەگەڵ پەیامی نانێکی حەق و شەرەفمەندانە هەڵدەگرێت . لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین کە خەبات بۆ نان دەتوانێت ،دەشێت وه شانسی لەوەی زیاترە کە ئازادییش لەگەڵ خۆی بهێنێت و فەراهەم بکات.لەچاو ئەوەدا کە خەبات ته نها   بۆ ئازادیی بێت،چونکە زۆر ئەزموون نیشانیداوە کە خەبات بۆئازادیی و خودی ئازادیی مەرج نیە کە نان و خۆشگوزەرانیی ئابووری فەراهەم بکات بۆ هەمووان  بۆ نموونە،شۆڕشەکانی ئازادیی لە سەدەی ڕابردوو لەوڵاتانی جیهانی سێیەم لەوانە: وڵاتانی عەرەبی و ئێران و ئەوروپای رۆژهەڵات و لای خۆشمان شۆڕش و ڕاپەرینی(1991)دژی بەعس،کەم یان زۆر ئەم شۆڕشانە کە ئازادییشیان هێنابێت واتەهەتا ئەگەر دیکتاتۆرێک جێی دیکتاتۆرێکی تریشی نەگرتبێتەوە بەناوی ئازادییەوە،ئەوا بە دڵنیایەوە ئازادیی نەبووەتە مەرج بۆ خۆشگوزەرانی و دابینکردنی نان و داد  بۆ هەمووان. بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئاستێک کاربۆ ئەمە بکرێت کە نان و ئازادیی بەیەکەوە هاوڕێک بوونیان هەبێت لە کۆمەڵدا،وە ببێتە بەرنامەی کاری سیاسی وفكرى  هەتا فەرهەنگیی وکۆمەڵایەتی و  اخلا قى  ، بەجۆرێک کە هەمووان بەشداربن لە کارو ما ف و   بەرپرسیارێتیدا ،ئەوکات نە گەل سەرنەویشی نادیار ئه بئ وه  نەهیچ  به پرس و   سەرۆکێکيش ناچارئه بئ  روو به رووى  سزاو  هەڵاتن   بێ وةك له زؤو شوئنا بينرا   تا زه ترينيان له عيرا قو تونس و  ميسرو ليبيا ……. 

 

Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode