.بڕیارەکەی بانکی نێودەوڵەتی(world bank) بەپێبەخشینی بیست ملیار دۆلار قەرز بە (عێراق) بەڵایەکە بەرۆکی خەڵکی عێراق دەگرێ

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
ئابوریناس محمدابوبکرعمرفەتاح
 
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بانکی نێودەوڵەتی بڕیاری دا بڕی بیست ملیاردۆلار بەقەرز بدات بەحوکمەتی عێراق ،ئەگەر سەرپێ ی و سەطحی سەیربکێ بریارەکە دلخۆشکەرە بۆ خەلکی بەڵام کاتێک لە دید و ڕوانینێکی ئابوری یانەوە سەیربکرێ دەزانرێ چ کارەساتێکە بۆ داهاتووی عێراق ئەو قەرزە ! رەنگە زۆر کەس بڵێن بۆ ؟ ئێمەی ئابوری ناسان دەبێ خۆمان ئەرکردار بکەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی خەڵکی و بۆیان رون بکەینەوە کە بانکی نێودەوڵەتی ئامرازێکی دەستی سیستمی سەرمایەداری و وڵاتانی خاوەن هێز (pawer woner) ە بۆ بڵاوکردنەوە و پەخش کردنی ئایدیاڵ و پرۆگرامە سەرمایەداری یەکان ، کاتێک قەرز بدات بە وڵاتێک لەبەرامبەر دا چەندین مەرج دەسەپێنێ بەسەر وڵاتی قەرزوەرگردا یەکێک لەمەرجەکانی بانکی نێودەوڵەتی ئەوەیە داوا لە وڵاتی قەرز پێ بەخشراودەکات نرخی وزە و سوتەمەنی گران بکات و بەهەرزان دەست هاوڵاتان نەکەوێ لەژێر بیانوی ئەوەدا کە هەر شتێک بەهەرزان بگاتە دەستی هاوڵاتیان ئەوا خراپ کەڵکی لێوەردەگیرێ ، یەکێکی تر لەمەرجە سەپەێنراوەکانی بانکی ناوبراو ئەوەیە کە دەبێ وڵاتی قەرز وەرگر خوێندی بەخۆرایی و تەندروستی گشتی لەوڵاتەکەی دا نەهێلێت یان کەم بکاتەوە و بیداتە دەست کەرتی تایبەت ( privat secter) کەبەرونی دیارە ئەمەش لەبەرژەوەندی چین وتوێژە پەراوێزخراو وداهات دیاری کراو و داهات کەمەکانی ناو کۆمەڵگاکان نیە . بانکی نێودەوڵەتی یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی ١٩٤٤ی زایینی و لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم پێک ھاتئەرکی بانکی جیھانی پێدانی قەرزە بە وڵاتانی کەمترپێشکەوتوو بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژە ھەرە گەرەکانی خۆیان
 

 

Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode