ئابووری توركیا

 

ناوەندە پیشەسازی و بازرگانیە تورکیەکان چڕ دەبنەوە لە دەوری ناوچەی شاری ئه‌سته‌نبۆل و شارە گەورەکانی تر بەتایبەت لە ڕۆژئاوادا، و جیاوازییەکەی گەورە ھەیە لە ئاستی گوزەران و بارودۆخی ئابوری لە نێوان ڕۆژئاوای پیشەسازی و ڕۆژھەڵاتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتەدا، کەرتی کشتوکاڵ بە گەورەترین کەرت دادەنرێت لە ڕووی بەکاربردنی کرێکارەوە کە نزیکەی %٤٠ لە ھێزی ئیشکەری وڵاتەکە پێک دەھێنێت، بەڵام نزیکەی %١٢ لە بەرھەمی نەتەوەیی بەرھەم دەھێنێت، کەرتی پیشەسازی نزیکەی %٢٩٫٥ بەرھەم ئەھێنێت و کەرتی خزمەتگوزاریەکان %٥٨، ٥ بەرھەمی نەتەوەی تورکیا بەرھەم دەھێنێت، لە کەرتی پیشەسازیدا %٢٠٫٥ ھێزی ئیشکەر ئیش دەکەن و %٣٣، ٧ لە کەرتی خزمەتگوزاریدان

وڵات دووچاری ئەزمەی ئابووری بوویەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و ١٩٩٩و ٢٠٠١دا کە بوونە ھۆی داڕمانی لیره‌ی توركی تا نزمترین ئاستی و لە ساڵی ٢٠٠٥ لیرەی تورکی نوێ جێگەی گرتەوە

  • گرنگترین پیشەسازییەکانی لە تورکیادا چنین و کەرەستە خواردەمەنیەکان و خواردنەوەکان و کارەباییەکان و ئۆتۆمبێل و کیمیایەکانە
  • گرنگترین سەروەتە کانزاییەکانی کە لەسەر خاکەکانی تورکیا ھەیە؛ خەڵوزی بەردین، خەڵوزی ڕووەکی، ئاسن، قوڕقوشم، مس و زیوە، ھەروەھا تورکیا بە یەکێک لە گەورەترین بەرھەم ھێنەکانی کرۆم دادەنرێت لە جیھاتدا، و پاشەکەوتێکی نەوتی بچوک ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی 
  • وڵاتەکە
 
 
 
 
كشتوكاڵ
 
بەپێی ئاماری رێكخراوی "فاو"، توركیا لەئاستی جیهاندا لەبەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵیدا لەپلەی حەوتەمدایە، بەروبومی كشتوكاڵیی یەكێكە لەسەرچاوەكانی بەدەستهێنانی دراوی قورس بۆ ئەو وڵاتە، وەزیری كشتوكاڵی توركیا دەڵیت "لەساڵی 2012دا دەرامەتی كەرتی كشتوكاڵی توركیا 40 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلار بووە"

توركیا باڵادەستترین وڵاتە لەڕووی بەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵییەوە لەئاستی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، كشتوكاڵا یەكێكە لەو كەرتانەی ئابوری توركیا بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ بەدەستهێنانی دراوی قورس پشتی پێدەبەستێت‌و هەلی كاریشی بۆ رێژەیەكی بەرچاو لەدانیشتوانی ئەو وڵاتە دەستەبەر كردووە 

سەرمایەگوزاری‌و وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت، ژێرخانی ئابوری بەهێز، گەشەی تۆڕی رێگەوبان‌و گواستنەوەو گەیاندن، پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و سیستەمێكی پێشكەوتووی بانكی، گەشەی ئابوری بەرێژەی 8% بۆ توركیا مسۆگەر كردووە، لەم چوارچێوەیەشدا كەرتی كشتوكاڵا پێشكەوتتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە

توركیا كە یەكێكە لە 20 ئابورییە هەرە بەهێزەكەی ئەمڕۆی جیهان، بەپێی داتاكانی رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان "فاو"، لەبەرهەمهێنانی فندق، هەنجیر، قەیسی، گێلاس‌و هەنار‌و بەهیە لەجیهاندا بەپلەی یەكەم دێت، لەبەرهەمهێنانی شوتی، كاڵەك، نۆك، هەنجیر، هەنگوین بەپلەی دووەم دێت، لەبەرهەمهێنانی پەتاتە، بیبەری سەوز، سێو، خەیار، بستە، نیسك‌و فاسۆلیا بەپلەی سێهەم دێت، لەبەرهەمهێنانی تەماتەو باینجان‌و پیازو زەیتونیش بەپلەی چوارەم، لەبەرهەمهێنانی چەوەندەریشدا بەپلەی پێنجەم، لەبەرهەمهێنانی توتن‌و سێوو چای بەپلەی شەشەمی جیهان، لەبەرهەمهێنانی جۆو لۆكە بەپلەی حەوتەم‌و لەبەرهەمهێنانی بادەم‌و جۆ بەپلەی هەشتەم، لەبەرهەمهێنانی گەنم، چای، سندی، گوڵەبەڕۆژەو شلیك‌و گێزەرو كاهوو كەلەرەم‌و قەرنابیت لەپلەی دەیەمی جیهان‌و لەبەرهەمهێنانی لیمۆدا یانزەهەمین وڵاتی جیهانە

توركیا لەساڵی 1945ەوە تا سەرەتای دەیەی 1980 كاری لەسەر پارێزگاری كردن لەكۆمپانیاو بەرهەمی ناوخۆیی كردووە، بەپیشەسازی‌و كشتوكاڵەوە‌و كۆت‌و بەندێكی زۆری بەسەر كاركردنی كۆمپانیای بیانی لەو وڵاتەدا سەپاندووە، هەرچەندە بەدرێژایی ئەو ماوەیە بیرۆكراسیەت‌و گەندەڵی‌و پشت بەستنی دەوڵەتی توركیا بەكەرتی گشتی گەشەی ئابوری ئەو وڵاتەی پەكخستووەو زیاتر ئابوری خراوەتە خزمەت ئامانجی سیاسیەوە، بەڵام لەدەیەی 1980ەوە ئەم هاوكێشەیە پێچەوانە دەبێتەوەو دەرگا بەڕووی سەرمایەگوزاری‌و وەبەرهێنانی بیانی‌و بەتایبەتی كردنی كەرتە گشتیەكان بەشێوەیەكی سیستەماتیك كراوە، توركیا لەساڵی 1980ەوە گەیشتووەتە قۆناغی خۆبژێویی‌و لەم ساڵە بەدواوە ئیتر كاری بۆ بەبازاڕی كردنی كشتوكاڵا‌و هەناردەكردنی بۆ دەرەوە كردووە

لەساڵی 2005ەوە توركیا بووە بەیەكێك لە20 وڵاتە هەرە ئابورییە بەهێزو پیشەسازییەكەی جیهان
لەساڵی 2011دا بووە لەریزبەندی ئابورییە بەهێزەكاندا بووە بەشانزەهەمین وڵاتی جیهان 

بەهەمانشێوە توركیا لەكەرتی كشتوكاڵیشدا، بوژانەوەو بازدانێكی نائاسایی‌و گەشەیەكی زۆر خێرای بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی رێكخراوی "فاو"ی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، توركیا لەساڵی 2002دا لەبەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵیدا لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا لەپلەی یانزەهەمدا بووە

لەساڵی 2007دا بووە بەحەوتەم گەورەترین بەرهەمهێنەری بەروبومی كشتوكاڵییە لەئاستی جیهاندا، كە بەشێكی گرنگی ئەم بەروبومە كشتوكاڵییەشی خستووەتە خزمەت بەهێزكردنی پیشەسازی خۆراك‌و پیشەسازی رستن‌و چنینەوە، كە لەپیشەسازی رستن‌و چنینیدا، توركیا لەدوای ئەڵمانیاو ئیتاڵیا گرنگترین وڵاتە، بەپشتبەستن بەو رێژە پەموە زۆرەی لەو وڵاتەدا بەرهەمدەهێنرێت

توركیا جگە لەوەی لە دە ساڵی رابردوودا، لەئاستی وڵاتانی ئەروپادا خاوەنی گەورەترین‌و پڕ بەرهەمترین كێڵگەكانی خانووی پلاستیكییە بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومی كشتوكاڵی، لەساڵی 1995یشەوە پڕۆژەی هەیە بۆ ئەوەی بەروبومی كشتوكاڵی بەبێ‌ خاك بەرهەمبهێنێت، كە بەشێوەیەكی تەكنیكی ئینجانەی هەڵواسراو لەخانووی پلاستیكیدا بی ئەوەی پێویستی بەخاك بێت بەروبومی كشتوكاڵی بەرهەمدەهێنێت‌و ئەم پڕۆژەیەش سەرمایەگوزارییەكی زۆری تێداكراوە

توركیا بەنیازە رێژەی بەرهەمهێنانی گەنمی ساڵانە بەرز بكاتەوە بۆ 25 ملیۆن تەن، هەروەها خوازیارە بەروبومی ئاژەڵداری كە ئێستا تەنها 25% كۆی بەروبومی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت، ئەم رێژەیە لەساڵانی ئایندەدا بەرز بكاتەوە بۆ 50%ی كۆی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، ئێستا توركیا بەپێی بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی فاوی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، توركیا خاوەنی 10 ملیۆن رەشەوڵاخ‌و 32 ملیۆن سەر مەڕە. لەبەرهەمهێنانی پەلەوەریشدا وڵاتێكی گرنگی دنیا‌و لەبەرهەمی گۆشتی سپیدا یەكێكە لەبیست وڵاتە بەرهەمهێنەرە سەرەكیەكەی گۆشتی مریشك

هەروەها رێكخراوی فاو ئاماژە بەوە دەكات كە لەتوركیادا 26 ملیۆن‌و 600 هەزار هێكتار، واتە یەك لەسێی كۆی خاكی ئەو وڵاتە دەكرێت بەكشتوكاڵا‌و 10%ی ئەو روبەرەش كشتوكاڵی هەمیشەییە، بەتایبەتی گێلاس‌و درەختی میوەو زەیتون، چەند ساڵێكیشە لەرێگەی جێبەجێكردنی گەورەترین پڕۆژەی گلدانەوەی ئاوو دروستكردنی بەنداوەوە، بەناوی ئەتاتوك، لەهەوڵی گەورەتر كردنی رۆڵی توركیادایە لەڕووی ئابورییەوە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كە كاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت لەڕێگەی بەهێزبونیانەوە لەڕووی ئابورییەوە باڵادەستی خۆیان بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بسەپێنن
 
 

گەشت و گوزار لە تورکیادا

 
گەشت وگوزار یەکێک لە پایە ئابوریەکانی تورکیا پێک دەھێنێت بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، ئاژانسی ھەواڵی تورکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ژمارەی سەردانکەرە ھاتووەکان بۆ تورکیا گەیشتۆتە ٣٠، ٩٢٩، ١٩٢ کەس لە ساڵی ٢٠٠٨، و داھاتیان بۆ تورکیا بە بڕی ٢١٫٩ میلیارد دۆلار بووە،کەنارەکانی باشوری ناوبانگی ھەیە بە جوانی سروشتەکەی و کەنارە درێژبووەکانی بە شێوەیەک کە ئەناسرێت بەناوی ڕیفیرای تورکی وەک لێچواندنێک بە ڕیفێرای فەڕەنسی، ھاوکات لەگەڵ چەندین ناوچەی گەشت وگوزاری‌تر لە تورکیادا
 
 
 
 
له‌ لایه‌ن یادگار صدیق
سود له‌ ویكپیدیا و ژووری پیشه‌سازی سلیمانی  وه‌رگیراوه‌
 
 
 

 

Powered by Myfxbook.com

 

 

 

 

 

 

 

Contact

financial times kurdistan

07503812822

یادگار سدیق قه‌سره‌یی

Make a free websiteWebnode