هه‌رچه‌نده پێش 193 ساڵه‌ی له‌دایك بوو، به‌ڵام كارل ماركس فه‌یله‌سوف وبیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆ له‌رێگه‌ی بیردۆزه‌كانی له‌نێو پرۆسه‌ی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان به‌سه‌رده‌بات.
كارل ماركس له 5 ئایار "مایۆ"ی ساڵی 1818 له‌شاری ته‌ریری ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه‌و له 14 ئادار "مارس"ی ساڵی 1883 له‌وڵاتی ئه‌نگلترا كۆچی دوایی كردووه.
پسپۆران و شاره‌زایانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دان به‌وه ده‌نێن ماركس یه‌كێكه له‌به‌هره‌مه‌نده‌كانی گه‌ردوون كه‌توانیویه‌تی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ئابووریه‌كان بدۆزێته‌وه.
بیری ماركس كه‌ئێستا زۆربه‌ی پارته شیوعیه‌كان وچه‌په‌كان و سۆسیال دیموكراته‌كانی جیهانی بیری ماركسیه‌ت وه‌كو په‌پڕه‌و سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌كارده‌هێنن.
له‌پرسیارێكی كه‌ناڵێكی بریتانی ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م، زۆربه‌ی به‌شداربووانی ئه‌و راپرسیه داننان به‌وه ناوه كه "كارل ماركس" كه‌سایه‌تی سه‌ده‌یه، به‌وه‌ی هه‌میشه به‌دوای ئازادی وعه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌ڕاوه و بۆچوونه‌كانشی بوونه مایه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه له‌لایه‌ن هزی سه‌رمایه‌داری و كۆنه‌په‌رسته‌كانی جیهان.
ژیانی گه‌نجێتی ماركس شایانی ئه‌وه‌یه باسبكرێت، ئه‌و لاوه كه چاره‌نووسی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی 12 چووته خوێندنی ئاماده‌یی پاش 5 ساڵیش ئه‌و خوێندنه‌ی به نایاب ته‌واو كردووه، و هه‌رچه‌نده ژیانی له‌نێو شاره‌كان به‌سه‌ر بردووه و زۆربه‌ی شاره‌كان باوه‌شیان بۆ كردۆته‌و هه‌میشه به‌دوای ئاسۆی نوێ‌دا گه‌ڕاوه. دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1841 بروانامه‌ی دكتۆرا له‌بواری فه‌لسه‌فه له‌زانكۆی یینا وه‌رده‌گرێت و وه‌كو مامۆستا وانه له‌زانكۆی بۆن ده‌ڵێته‌وه، وده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ ده‌كرێته‌وه‌و له‌وێشه‌وه كۆمه‌ڵێك قوتابخانه ده‌ناسێت وه‌كو قوتابخانه‌ی "هیگل"، كه بۆچوونی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی داگیركردبوو.
له‌ساڵی 1844 كاتێك به‌ره‌و پاریس به‌رێده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ فیدریك ئه‌نگلس گفتوگۆیه‌كی فراوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بۆچوونه‌كانیان هاوتایه به‌رێژه‌ی سه‌دا سه‌د له‌باره‌ی كێشه ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، و ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاركردنیان پێكه‌وه. ساڵانی 1842 و 1849 به‌سه‌رده‌می زێرین داده‌نرێت بۆ ماركس، كه سه‌رده‌می ده‌ركدنی بوو له‌هه‌ره‌یه‌ك له فه‌ره‌نساو به‌لجیكا، كه‌تومه‌تی هاندانی چینی هه‌ژارو كرێكار دژی سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری خرابووه پاڵ.
له‌وڵاتی تاراوگه‌دا چه‌ندین كتێبی نووسی كه‌بوونه بنه‌مایه‌كی تووند بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی له‌جیهاندا، ئه‌ویش بریتین له "ململانێی چینایه‌تی له‌فه‌ره‌نسا (1848- 1850)، ره‌خنه‌ی ئابووری سیاسی (1859)، و له‌ساڵی 1867 به‌شی یه‌كه‌می كتێبی "سه‌رمایه" بڵاوكرایه‌وه، و به‌شی دووهه‌می ئه‌و به‌رگه له‌لایه‌ن هاوڕێی ماركس " فیدریك ئه‌نگلس " پاش مردنی بڵاوكرده‌وه. گرینگ‌ترین تیوری ماركسیه‌ت له‌باره‌ی ئابووریه‌وه بوو، كه‌به "تیوری ئیستغلالكردن و زیاده‌ی به‌ها" ناوده‌بردرێ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دا كه جیهان وه‌كو كۆمه‌كردنی كه‌ره‌سته به‌ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش به‌كاری مرۆڤه‌كان دێته به‌رهه‌م و به‌شێكیشه له‌و به‌رهه‌مه. كارل ماركس ده‌ڵێت:"سه‌رمایه هه‌میشه كارده‌كات بۆ باشتركردنی داهێنانی كه‌رسته‌ی خۆی، و كه‌مكردنی به‌های پرۆلیتاریه‌و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكی زۆرتر تاوه‌كو بتوانێت له‌رێگه‌ی ئامێره‌كانه‌وه به‌كه‌مترین كه‌س ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات و بێكاری زیادبكات و نرخی كاریش كه‌متربێت".
هه‌رچه‌نده له‌برۆكسل له‌گه‌ڵ خێزان ومنداڵه‌كانی زۆر نه‌مانه‌وه، له 1847 شیوعیه‌كانی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان رێكخست و هه‌ره‌یه‌ك له " كارل ماركس و فیدریك ئه‌نگلس" یان راسپارد تاوه‌كو په‌یڕه‌و نێوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی شیوعیه‌ت دارێژێت.
ئه‌ویش له‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌دا هه‌موو بۆچوونه‌كانی خۆی و بنه‌مای كاركردنی خسته روو، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی " رابیته‌ی راستگۆیه‌كان " دامه‌رزابوو، دروشمیان" مرۆڤه‌كان هه‌موویان بران"، و له‌سه‌رداوای ماركس دروشمه‌كه‌یان بۆ " كرێكارانی جیهان یه‌كگرن" گۆڕی. ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی شیوعیه‌كان نووسرا بووه " به‌یانی شیوعی "، وبه سه‌ره‌تایه‌كی سوسیالیستی زانستی دانرا، و ماددیه‌تی مێژووی له‌خۆگرت دوور له‌ئایین و تایفه‌گه‌ری. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و دژایه‌تی كردنی بورژوازیه‌ت مایانه‌ی بۆگه‌نی بوونی ئه‌و چینه‌یه، كه بورژوازیه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێكئیتر ناتوانن پێشبكه‌ون، وله‌وێشه‌وه سروشتی ئابووری به‌ده‌رده‌كه‌وێت و چینی پرۆلیتاریا " چینی بۆرژاوزیه‌ت"ه پان ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو ناخۆشی و ئه‌سته‌مه‌كان له‌سه‌ر چینی كرێكار هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وساش كۆمه‌ڵگه‌ی شیوعیه‌ت داده‌مه‌زرێت و موڵكدارێتی تایبه‌ت كه‌له‌رێگه‌ی ئیستغلالكردنه‌وه هاتبووه كایه‌وه نامێنێت ونرخی به‌هاكانی ده‌خسته سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی به‌های مرۆڤه‌كان كه‌مبێته‌وه. له‌پاش داڕمانی ئابووری له‌كۆتاییه‌كانی 2009 و سه‌ره‌تاكانی 2010، كه‌چه‌ندین وڵاتی زلهێزی ئابووری تووشی شۆك كرد، ماركس پێش بینی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه‌ئیتر سه‌رمایه‌دار قۆناغ نامێنیت ببڕێت و به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت. پسپۆران و شاره‌زاییانی ئابووری پاش ئه‌و رووداوه‌ی دوو ساڵی رابردوو گه‌ڕانه‌وه نێو لاپه‌ره‌ی بۆچوونه‌كانی كارل ماركس بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بدۆزنه‌وه چاره‌سه‌ریان بكات له‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی تێی كه‌وتوون. باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ قه‌یرانی ئابووری دابینكردنی " ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لایه‌تی و هاوسه‌نگ كردنی مافی چینی كرێكار و هه‌ژاران و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی سه‌رمایه"یه كه ماركس پێش سه‌ده‌و نیوێك باسی لێوه‌كردبوو.
سه‌رجاوه رێگا كوردستان